لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ٢ خانوو لە غەززە ١٠ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
شاهێدحالەکان باس لەوە دەکەن، فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ٢ خانوو لە شاری غەززە کە مەدەنییەکان تێدا دەژیان.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٠ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر شارۆچکەی زووەیدە لە ناوەڕاستی غەززە و شاری خان یونس ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە، مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی شەهیدەکان هەیە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٩٥ رۆژە بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەناری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ٣٩ هەزار و ١٧٥ کەس شەهید بوونەتەوە کە ١٦ هەزار و ١٧٢یان منداڵ و ١٠ هەزار و ٧٩٨یان ئافرەتن. هەروەها ٩٠ هەزار و ٤٠٣ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٩ هەزار و ٢٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠ هەزار و ٥٨٩ کەسیش بریندار بوون.
پاکستان راگەیاند کە ٥٠ هەزار هاوڵاتیان کە بۆ بەشداری لە مەراسیمی عاشوورا چوونەتە عێراق نەگەڕانەوە.
هێرشێکی سارۆخی بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام درا کە هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر تێدا دەمێنن.
بە پێی راپۆرتێکی یانەی ئەسیرانی فەلەستینی، لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢٥٦ ئەسیری فەلەستینی شەهید بوونەتەوە.